ئەوەی پێشتریان بچووک بووە

نەخۆشخانەیەکی ژنان و منداڵبوون لە کفری دروست دەکرێت

964+

پێشەوا محەمەد

نەخۆشخانەیەکی ژنان و منداڵبوون لە قەزای کفری دروست دەکرێت و قایمقامەکەی دەڵێت، تێچووەکەی ملیارێک دینارە.

نەخۆشخانەکە لە لایەن خێرخوازێکەوە بەناوی “عەباس حاجی فارس داردرێژ” دروست دەکرێت و پێشکەشی تەندروستیی گەرمیان دەکرێت.

ساهر عەلی، قایمقامی قەزای کفری بە 964ـی راگەیاند، تێچووی نەخۆشخانەکە ملیارێک دینار دەبێت و وا بڕیارە لە ماوەی نزیکەی نۆ مانگدا تەواو بکرێت.

وتیشی، “نەخۆشخانەکە بەشی نەشتەرگەری و فریاکەوتن و چاودێریی تێدا دەبێت و سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی ژنان و منداڵبوون و پزیشکە پسپۆڕەکانی تێدا جێدەکرێتەوە”.

ئەمڕۆ یەکشەممە 31.3.2024 بەردی بناغەی نەخۆشخانەکە بە ناوی “حاجی فارس داردرێژ” لە شاری کفری داندرا.

قایمقامی کفری وتیشی، “پێشتر نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوون لە شاری کفری هەبووە، بەڵام بیناکەیان زۆر بچووکە و کێشەی نەبوونی جێگای نەخۆشیان هەبووە”.

کفری چاوەڕێیە بایی 10 ملیار دینار قیرتاوی بۆ بکرێت

کفری چاوەڕێیە بایی 10 ملیار دینار قیرتاوی بۆ بکرێت