بەفرێکی تر دەبارێت

964+

هێمن بەکر – هەولێر

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ باران و بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای سلێمانی دەبارێت، بە قسەی کەشناسی.

بارانەکە لە ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و کەرکوک و بەشێک لە هەولێر دەبێت.

بۆ سبەینێ یەکشەممە، ئاسمان هەندێکجار هەوری تەواو و هەندێکجاری دیکە نیمچە هەور دەبێت لە هەرێمی کوردستان.

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ئەو پێشبینیانەی بڵاوکردووەتەوە.

ئەوەشی تێدایە کە بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەمڕۆ لە گەرمیانە بە 15 پلەی سیلیزی، کەمترینیش لە حاجی ئۆمەران دەبێت بە چوار پلەی ژێر سفر.