وێنەی چاپی 25 هەزار دیناریی عێراقی - وێنە: 964
لە پشکى 2024ـى هەرێم دەیبڕێتەوە
عێراق قەرزەکانى هەرێمى کوردستان دەداتەوە
964+
وریا فەتاح
ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بڕیاریدا بە دانەوەى قەرزە کەڵەکەبووەکانى سەر هەرێمى کوردستان کە لە بانکى TBI بە شێوەى قستى مانگانە بۆ پێدانى موچەى ساڵانى 2023 و 2024، قەرزى کردبوو.
دواى کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆى، ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق راگەیەندراوێکى دەرکرد و تێیدا هاتووە، ئەنجومەنى وەزیران، وەزارەتى دارایى حکومەتى ناوەندى پابەند دەکات بە دانەوەى قەرزەکانى بانکى بازرگانیى عێراق.
قەرزەکانى لە ماوەى ساڵانى 2023 و 2024 لەسەر هەرێمى کوردستان کەڵەکە ببوون، چونکە هەرێم بە شێوەى قیستى مانگانە قەرزەکانى لە بانکەکە وەرگرتبوو بۆ پێدانى موچەى فەرمانبەران.
بڕى قەرزەکە وەک لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەى پێکراوە، 636 ملیار دینارە بۆ هەر ساڵێک کە هەرێم لە بانکى بازرگانى عێراق، وەریگرتووە.
ئەوەش روونکراوەتەوە، دانەوەى ئەو قەرزانە لە لایەن وەزارەتى دارایی عێراقەوە دەبێت، دواتر لە پشکى 2024ـى هەرێمى کوردستان دەبڕدرێت