بەرگری شارستانی دهۆک وا دەڵێت
زیاتر لە 30 ماڵی دهۆک بەهۆی لافاو زیانیان بەرکەوتووە
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
لەبەیانی ئەمڕۆوە بەهۆی ئەو شەپۆلە بەهێزەی باران، لافاو چەند گەڕەکێکی دهۆکی گرتووەتەوە، بەرگری شارستانی دهۆک دەڵێت، زیاتر لە 30 ماڵی دهۆک بەهۆی لافاو زیانیان بەرکەوتووە.
بێوار عەبدولعەزیز وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک دەڵێت، ئەو گەڕەکانەی دەکەونە قەراخ رووباری وشکەروو، زیانی هەرە زۆریان بەرکەوتووە، تا ئێستا 16 ئۆتۆمبێل و 30 ماڵ یەکلایی بوەتەوە کە زیانیان بەرکەوتووە.
هەر بەهۆی لافاوەکەی ئەمڕۆی دهۆک، لە تونێڵی نزارکێ لافاو دوو کرێکاری ونکردووە و هێشتا تەرمەکانیان نەدۆزراوەتەوە.
داڕشتنەوە: فەهمی نەبی