هەواڵەکان؛

بەغدا غەدرى لە هەرێم کردووە و دڵى پەیکەرى کچە بۆیاخچییەکەشیان شکاند

ژووری هەواڵ

بەپێى داتاکانى وەزارەتى دارایى بێت، حکومەتى ناوەندى غەدرێکى گەورەى لە هەرێمى کوردستان کردووە و لە حەوت ساڵى رابردوودا، تەنیا 42%ـى پشکى هەرێمى لە بودجە، ناردووە

******

دەست و پێیەکانى کول بوون و وەک جاران یارمەتى هەنگاوەکانى نادەن، بەڵام هێشتا بەردەوامە لە تیژکردنەوەى کولییەکان و بژێوى ژیانى لەسەر چەقۆ کولەکانە، ئەمە چیرۆکى عومەر چەرخچییە کە 54 ساڵە، کاروپیشەى چەقۆ تیژکردنەوەیە.

******

پەیکەری کچە پێڵاو بۆیاخچییەکەی شەقامی مەولەوی شاری سلێمانی کە وەک هێمایەک بۆ رێزلێنان لە کچانی ئاوارە و نیشاندانی قورسییەکانی ژیان دروستکراوە، دیسانەوە لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە زیانی پێگەیەندراوە و شێوێندراوە.

******

هەمیشە دوعاى پیاوچاکان ئەوەیە خوا لە بەڵاى ناگەهان بمانپارێزێت، بەڵام ئەم کرێکارە بۆى بوو و لە قرچەى گەرماى ئەم هاوینە و لە کاتى پاککردنەوەى شەقامێک، بارهەڵگرێک هات و کۆتایى بە ژیانى هێنا.