کۆئەندامی میزەڕۆ _ وێنە: lioyds pharmacy
له دوو بۆ سێ رۆژدا نامێنێت
بۆ چارەسەری هەوکردنی کۆئەندامی میزەڕۆ ئاو زۆر بخۆنەوە
ئەحمەد مستەفا
له كاتی هه‌وكردنێكی ساده‌ی “میزه‌ڵدان یا بۆری میزدا” ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه‌كه چاره‌سه‌ری پزیشكیش به‌كار نه‌هێنێت، به‌ڵام پێویسته ئاو زۆر بخواته‌وه، ئەوکات له ماوه‌ی 2 بۆ 3 رۆژدا هه‌وكردنه‌كه نامێنێت.
ئەمە قسەی دکتۆر کاوە فەقێیە، پسپۆڕ لە نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ، ئەو دەڵێت لە بارەی نەخۆشی هەوکردنی کۆئەندامی میزەڕۆ دەڵێت، هه‌وكردنی كۆئه‌ندامی میز و میزه‌ڕۆ، ئێستا یه‌كێكه له نه‌خۆشییه باوه‌كان و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له ناو خانماندا زیاتره وه‌ك له پیاوان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆری میزیان زۆر كورتتره.
هه‌وكردنه‌كه به‌هۆی جۆره میكرۆبێكهوە ده‌بێت كه پێی ده‌وترێت “ئیكۆلای”، خۆی له باری ئاسایدا له‌ناو كۆئه‌ندامی هه‌رسی مرۆڤدا هه‌یه و كاتێك ده‌چێته كۆئه‌ندامی میزه‌وه كه‌سه‌كه تووشی ئه‌و جۆره هه‌وكردنه ده‌كات.
دکتۆر کاوە فەقێ بە 964ی وت، له خانماندا به‌گشتی له‌سه‌روو ته‌مه‌نی 50 ساڵییه‌وه رووده‌دات، به تایبه‌ت له وكاته‌ی كه سوڕی مانگانه ده‌وه‌ستێت، هه‌روه‌ها به‌هه‌مان شێوه به‌هۆی به‌رزی رێژه‌ی چالاكییه سێكسیهكانیشهوه له‌نێوان ته‌مه‌نی 20 بۆ 35 ساڵیدا زۆر رووده‌دات، له پیاوانیشدا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له دوای گه‌وره‌بوونی پرۆستاته‌وه ده‌ست پێ ده‌كات.
ئەو پسپۆرە پێی وایە، ده‌توانرێت به دوو گروپ نیشانه‌كان بخرێته‌ڕوو، گروپێكیان له‌و كه‌سانه‌ن كه تووشی هه‌وكردنی به‌شی خواره‌وه‌ی كۆئه‌ندامی میزو میزه‌ڕۆ ده‌بن، واته میزه‌ڵدان و بۆری میز، هه‌ست ده‌كه‌ن ئازاریان هه‌یه هه‌روه‌ها له‌وكاتانه‌ی كه میز ده‌كه‌ن هه‌ست ده‌كه‌ن بۆری میزیان ده‌كزێته‌وه، زوو زووش ده‌چن بۆ میز كردن.
له گروپه‌كه‌ی تر ئه‌وكه‌سانه‌ن كه تووشی هه‌وكردنی به‌شی سه‌ره‌وه‌ی كۆئه‌ندامی میز و میزه‌ڕۆ ده‌بن واته هه‌وكردنی بۆری گورچیله و گورچیله، له‌م حاڵه‌ته‌دا زۆرجار نیشانه‌كانی به‌شی خواره‌وه‌ی كۆئه‌ندامی میزو میزه‌ڕۆیان تێدایه، له‌هه‌مانكاتیشدا ئازاری كه‌له‌كه‌یان ده‌بێت و زۆرجاریش نه‌خۆشه‌كه “تا” ی له‌گه‌ڵ ده‌بێت عاره‌قێكی زۆر ده‌كاته‌وه و له‌رز جه‌سته‌ی داده‌گرێت.
له‌كاتی هه‌وكردنێكی ساده‌ی میزه‌ڵدان یا بۆری میزدا ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه‌كه چاره‌سه‌ری پزیشكیش بهكارنههێنێـت به‌ڵام ئاو زۆر بخواته‌وه، به‌ڵام زۆرجاریش بۆی هه‌یه حاڵه‌تى نه‌خۆشه‌كه به‌رده‌وام بێتا چاره‌سه‌ری پزیشكی بۆ نه‌كرێت، له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ئه‌گه‌ری زۆره هه‌وكردنه‌كه به‌ناو هه‌موو جه‌سته‌یدا بڵاو بێته‌وه‌و بچێته ناوخوێنیهوه و نه‌خۆشییه‌كه قورس‌تر بكات، دکتۆر کاوە فەقێ وای وت.