"ئه‌وه‌ى ته‌قه‌ بكات ده‌ستگیر ده‌كرێت"

ئاكرێ ئاماده‌یه‌ ئاگرى نه‌ورۆز بكاته‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ ئاکرێ ئاماده‌كارییه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌چوونى ئاهه‌نگی جه‌ژنى نه‌ورۆز كراوه‌ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پۆلیس رێككاره‌كانى تووندتر كردووه‌ته‌وه‌.

ئاكرێ تایبه‌تمه‌ندى بۆ ئاهه‌نگگێڕانى نه‌ورۆز و هه‌ڵكردنى ئاگره‌كه‌ى هه‌یه‌ و ساڵانه‌ش ئه‌م بۆنه‌یه‌ جیاواز له‌ ناوچه‌كانى دیكه‌ى هه‌رێمی كوردستان له‌م قه‌زایه‌ى سه‌ر به‌ پارێزگاى دهۆك به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

رائید عیماد حسێن، وته‌بێژى پۆلیسی قه‌زاى ئاكرێ بۆ 964 ئه‌وه‌ى دووپاتكرده‌وه‌ كه‌ رێككاره‌كانیان بۆ ئاهه‌نگی جه‌ژنى نه‌ورۆز له‌ ئاكرێ تووندتر كردووه‌ و پلانی ئه‌منى تایبه‌تیشیان بۆ ئه‌مه‌ داناوه‌.

وتیشی “هه‌ر كه‌سێك ته‌قه‌ بكات لێپرسینه‌وه‌ى تووندى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و چه‌كه‌شدا ده‌گیرێت كه‌ ته‌قه‌ى پێكردووه‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، هه‌ر حاڵه‌تێك زیان به‌ خه‌ڵك بگه‌یه‌نێت لاى پۆلیس قه‌ده‌غه‌ كراوه ‌و لێپرسینه‌وه‌ى به‌دوادادێت.

بڕیاره‌ ئێواره‌ى رۆژى 20.3.2024 له‌ به‌رزاییه‌كانى سه‌رى گرێ له‌ ئاكرێ ئاگرى نه‌ورۆز بكرێته‌وه‌ و ژماره‌یه‌كی زۆرى خه‌ڵكیش به‌شدارى بكه‌ن.

ئاكرێ له‌ ئێستاوه‌ خۆى بۆ نه‌ورۆز ئاماده‌ ده‌كات

ئاكرێ له‌ ئێستاوه‌ خۆى بۆ نه‌ورۆز ئاماده‌ ده‌كات