لەو داهاتەی لەبەردەستە
یەکێتیی مامۆستایان داوای دابەشکردنی موچە دەکات
964+
ئەحمەد مستەفا
یه‌كێتیی مامۆستایانی کوردستان، داوا دەکات له‌و داهاته‌ی له به‌رده‌سته پێویسته موچه‌ی پێ دابەشبکرێت و رەچاوی بارودۆخی ئابووری خەڵکی هەرێمی کوردستان بکرێت.
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بۆ دابەشكردنی موچەی سەرجەم فەرمانبەران و موچەخۆران پێویستمان بەبڕی زیاتر لە 940 ملیار دینارە، بەڵام بەغدا 560 ملیار دیناری رەوانەی هەرێمی كوردستان كردووە، بەهۆکارەش بڕیاری وایە دابەشی نەکات تا سەرجەمی پارەکەی بەدەست نەگات.
لە کاتێکدا دوو مانگە حکومەت موچەی دابەشنەکردووە، يه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان لە په‌یامێكدا کە ئاراسته‌ی به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی کردووە و وێنەیەکی بۆ 964 نێردراوە دەڵێت، پێویسته ره‌چاوی بارودۆخی ئابووری خه‌ڵكی كوردستان بكرێت و هه‌رچی زووه له‌و داهاته‌ی له‌به‌رده‌سته موچه دابه‌شبكرێت.
سه‌باره‌ت به بارودۆخی ئێستای مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران، یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان داوایکردووە دابه‌شكردنی موچه ده‌ستپێ بكات ئەوەش له‌و داهاته‌ی لەبه‌رده‌سته، به‌تایبه‌ت موچه‌ی وه‌زاره‌ته مه‌ده‌نییه‌كان، هه‌روه‌ك وتوویەتی، دابه‌شكردنی موچه له‌مكاته‌دا ده‌بێته هه‌نگاوێك بۆ هاوسه‌نگی بازاڕ و بوژانه‌وه‌ی بار و گوزه‌رانی خه‌ڵك.
یەکێتییەکە دەڵێت، راسته به‌غدا له‌مپه‌ر و بیانوو و رێگری زۆر دروستده‌كات، له به‌رده‌م ناردنی بودجه و موچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان، به‌ڵام بارودۆخی خه‌ڵك زۆر له‌وه ناله‌بارتره كه به‌رگه‌ی ئه‌و ماوه درێژه بگرێت، بۆیه ناكرێ بیانووی نه‌ناردنی موچه له‌لایه‌ن به‌غداوه ببێته رێگر له به‌رده‌م پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی موچه.
ئەوەی لە بەردەم دابەشنەکردنی موچە رێگرە، بە قسەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت نەناردنی موچەی شەهیدان و دامەزراوە ئەمنییەکان و موچەی هەر سێ سەرۆكایەتییەكە و 307 هەزار ئەندامی دەزگا ئەمنییەكانی هەرێمی کوردستانە، لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانەوە.
لە ماوەی رابردوو دادگای فیدڕاڵیش بریاریدا، دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و سەرجەم موچەخۆران لە رێگەی هەژماری بانکییەوە راستەوخۆ لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە پێیان بدرێت.