مانۆڕی هاوبەش ئەنجامدەدەن

کەشتییەکانی روسیا و چین چوونە سنورە ئاوییەکانی ئێرانەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

ئێران، روسیا و چین لە رۆژی سێشەممەوە 12.3.2024، مەشقی هاوبەشی دەریایییان لە کەنداوی عومان و باکووری زەریای هیند دەستپێکردووە، ئەمەش پێنجەمین مانۆڕی لەو جۆرەیە لە ساڵی 2019- ەوە.

لە مانۆڕەکەدا کەشتییە جەنگییە سەرەکییەکانی سێ وڵاتەکە بە مەبەستی نیشاندانی بەهێزکردنی ئاسایشی دەریایی کۆکردووەتەوە، لە کاتێکدا چەکدارانی حوسی لە یەمەن کە تاران تۆمەتبار دەکرێ بە پشتیوانیی کردنیان، لە دوای شەڕی غەززە بەردەوام بوون لە ئامانجکردنی کەشتیوانی نێودەوڵەتی.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی تەسنیم بێت، کە سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانە، لایەنی ئێرانی بە یەکە دەریاییەکانی سوپای ئاسایی خۆی (ئارتەش) و سوپای پاسدارانی ئینقلابی کۆماری ئیسلامی نوێنەرایەتی بەشداربوون لە مانۆڕە هاوبەشەکەن ناو دەریا دەکەن.

ئەم مانۆڕە لە ژێر دروشمی، “پشتێنەی ئاسایشی دەریایی 2024” تا رۆژی هەینی بەردەوام دەبێت، لە کاتێکدا کە تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێران گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە، تێیدا کەشتییە جەنگییەکانی روسیا و چین دەردەکەون کاتێک دەچنە ناو سنورە ئاوییەکانی ئێرانەوە.

بەوتەی فەرماندەکانی ئێران بێت، بەهێزکردنی ئاسایشی ناوچەکە، قووڵکردنەوەی هاوکارییەکان و نیشاندانی نیازپاکییە بۆ پاراستنی ئاشتی جیهانی و دامەزراندنی هاوپەیمانییەکی دەریایی بۆ داهاتوو ئامانجئ مانۆڕە هاوبەشەکە بووە، هەروەها بەرەنگاربوونەوەی چەتەی دەریایی و تیرۆر، هاوبەشیکردنی هەواڵگری.

بۆ یەکەمجار ئێران و عێراق مانۆڕی سەربازی دەریایی ئەنجا...

بۆ یەکەمجار ئێران و عێراق مانۆڕی سەربازی دەریایی ئەنجامدەدەن

ئەمریکا و بەریتانیا چەندین پێگەی حوسیەکانی یەمەنیان ب...

ئەمریکا و بەریتانیا چەندین پێگەی حوسیەکانی یەمەنیان بۆردوومان کرد

راوەستانی هەناردەی غازی ئێران بۆ عێراق کارەبای کەمکرد...

راوەستانی هەناردەی غازی ئێران بۆ عێراق کارەبای کەمکردووەتەوە