لەناو بازاڕی دهۆک هۆتێلێک گڕی گرتووە

964+ هێڤی دیوالی – دهۆک کەمێک لەمەوبەر لەناو بازاڕی دهۆک ژوورێکی هۆتێل سلێمانی پاڵاس گڕی گرت و دواتر تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە کۆنترۆڵیان کرد. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە. بێوار عیزەت، وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک بە 964+ی وت، ئاگرەکە کاتژمێر 1:40 خولەکی دوانیوەڕۆ کەوتووەتەوە، کە ئەوان گەیشتوون تەنیا دوو کەس لەو هۆتێلەکە ماونەتەوە، رزگاریان کردوون. ئەو دوو کەسە تووشی تەنگەنەفەسی بوون و ئێستا بارودۆخیان جێگیرە، بە قسەی بەرگری شارستانی دهۆک. هاوکات باسی لەوەکرد، کە هۆکاری رووداوەکە شۆرتی کارەبا بووە.