کارمەندێک لە ناو کێڵگەیەکی بەرهەمهێنانی نەوت وێنە: Reuters
بە چەندە؟
دابەزینی نرخی نەوت بەردەوامە
964+
وریا فەتاح
نرخى نەوت لە دابەزین بەردەوامە و بۆ ئەمڕۆش نزیکەى 0.50% سەنت لە نرخەکەى دابەزى.
بەپێى داتاکانى بازاڕى جیهانى نەوت، ئەمڕۆ دووشەممە، یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت به رێژه‌ی 0.50%، دابەزینى بەخۆیەوە بینى و بە 81 دۆلار و 58 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.
هه‌روه‌ها یه‌ك به‌رمیل نەو‌تی خاوی تێكساس 0.55% دابەزى و بە 77.46 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
دواى لێکتێگەیشتنى وڵاتانى ئۆپیک بۆ کەمکردنەوەى نرخى نەوت، عێراق پابەندى خۆى راگەیاند، کە رۆژانە لە چوار ملیۆن بەرمیل نەوت زیاتر بەرهەم ناهێنێت.