رەتکردنەوەی دەنگۆ

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی: دوێنێ شەو لە سلێمانی کەس نەکوژراوە

رێژوان مامە قادر – سلێمانی

ئەمڕۆ بەشێوەیەکی بەربڵاو لەبەشێکی دەزگاکانی راگەیاندن و پەیجەکان دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە، گوایە دەرنگانی شەوی رابردوو لە سلێمانیکەسێک کوژراوە، 964 سەروسۆراغی ئەو دەنگۆیەی کرد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت: راست نییە.

سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە 964ی وت، “تەواوی ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە کە دەوترێت دوێنێ شەو کەسێک لەشاری سلێمانی کوژراوە، ئەمە تەنیا دەنگۆیەک بووە و هیچ بنەمایەکی راستی نییە”.

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی وت، “بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵانە تەنیا بۆئەوەیە وا نیشان بدرێت سلێمانی ئارام نییە”.