لە هەولێر
تاکە یاریزانە کوردەکەی پاڵەوانیەتی MMA سەرکەوتوو بوو
964+
شیراز عەبدوڵا ـ هەولێر
پاڵەوانیەتی MMA هونەری بەرگری جیاواز لە هەولێر بەڕێوەچوو، شەش یاریزانی نێودەوڵەتی توانیان بەسەر رکابەرەکانیان سەرکەون.
12 یاریزان شەش یارییان ئەنجامدا، رێبین فازڵ تاکە یاریزانی کوردی پاڵەوانیەتیەکە بوو، توانی بەسر رکابەرەکەی کە یاریزانێکی ئێرانی بوو سەرکەوێت و خەڵاتی پێبەخشرا.
رائید جەمیل، سەرۆکی یەکێتی MMA عێراق بە 964 ـی وت، پاڵەوانیەتیەکە بێ کێشە بەڕێووەچوو و یاریزانەکان پابەندبوون بەو مەرج و رێنمایانەی کە لە یارییەکەدا هەیە و بەشداربووان خەڵاتیان بەسەر دابەشکرا.
ئەو یاریزانانەی لە پاڵەوانیەتی MMA براوەبوون (فوئاد شامی لە ئوردن، ڕێبین فازڵ لە کوردستان سلێمانی، مەهیاررڕحیم لە ئێران، بەشار تاهیر و عیسا سەلیم و حەمید رەزا لە عێراق).