لە ناوچەی پیشەسازی
ئاگرێکی گەورە لە کۆگایەکی دیکۆرات و کەرەستەی بیناسازی لە هەولێر کەوتوەتەوە
964+
فەهمی نەبی
بەیانی ئەمڕۆ شەممە ئاگرێکی گەورە لە کۆگایەکی دیکۆرات و کەلوپەلی کارەبایی و کەرەستەی بیناسازی لە هەولێر کەوتوەتەوە و تا ئێستا تیمەکانی ئاگر کوژێنەوە سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن.
ئەو شوێنە دەکەوێتە ناوچەی پیشەسازی لە هەولێر نزیک گۆڕستانی شێخ ئەحمەد.
کاروان میراودەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، تیمەکانی بەرگری شارستانی لێرەن و لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن بەڵام قەبارەی ئاگرەکە زۆرە.
خەڵکێکی زۆر لەشوێنی رووداوەکەن بۆ یارمەتیدانی دوکانەکانی دەوروبەری شوێنەکە بۆ ئەوەی ئەوانیش گڕ نەگرن.
+1