لیژنه‌: سزایان كراوه‌ته‌ سێ ملیۆن دینار

ده‌سته‌ى ژینگه‌ له‌ كوالێتى گازى مۆلیده‌كانى هه‌ولێر ده‌كۆڵێته‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ده‌سته‌ى ژینگه‌ له‌ كوالێتی ئه‌و گازه‌ ده‌كۆڵێته‌وه‌، كه‌ مۆلیده‌كان به‌كارى ده‌هێنن و پێیوایه‌ كوالێتییه‌كه‌ى خراپه‌ و ژینگه‌ پیس ده‌كات، لیژنه‌ى مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كانیش ده‌ڵێت، نزیكه‌ى 90%ـى گازى مۆلیده‌كان له‌ رووى كوالێتییه‌وه‌ كۆنتڕۆڵ كراوه‌.

ده‌سته‌ى پاراستنى ژینگه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى نه‌وت و كانزاكان كۆبوونه‌وه‌ و له‌ باره‌ى كوالێتى ئه‌و گازه‌وه‌ قسه‌یان كرد، كه‌ مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان به‌كارى ده‌هێنن و داواكرا كوالێتییه‌كه‌ى باش بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى نه‌بێته‌ هۆى پیسبوونى ژینگه‌.

قارەمان مەولود، لێپرسراوی لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکانی هەولێر بە 964ى وت، پێشتر كوالێتیى گازى مۆلیده‌كان خراپ بووه‌، به‌ڵام دواى چاودێری و لێپرسینه‌وه‌یان ئێستا باشتره‌.

وتیشی “سزاى پێبژاردنى گازى خراپمان له‌ یه‌ك ملیۆن دیناره‌وه‌، كردووه‌ته‌ سێ ملیۆن دینار و ته‌نیا له‌ مانگى رابردووش نزیكه‌ى 15 خاوه‌ن مۆلیده‌ سزا دراون”.

به‌ قسه‌ى لێپرسراوى لیژنه‌كه‌، ئێستا مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كانى ناو شار به‌ نزیكه‌ى 90%ـى كۆنتڕۆڵكراون و گازى خراپ به‌كار ناهێنن.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، ئاگادارى مۆلیده‌كانى ده‌وروبه‌ریش نین، كه‌ له‌ قه‌زا و ناحیه‌كاندا هه‌ن، چونكه‌ ئه‌وان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ و قایمقامه‌كانەوە چاودێریی ده‌كرێن.

11 خاوەن موه‌لیدە سزادران

11 خاوەن موه‌لیدە سزادران