مانگی رابردوو

لە سلێمانی 148 نەخۆش چارەسەری هەوکردنی جگەریان بۆ کراوە

پێشەوا محەمەد

تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت، مانگی یەکی ئەمساڵ هەزار و 918 کەس سەردانی نەخۆشخانەی هەرس و جگەریان کردووە و 53 نەشتەرگەریش کراوە.

بە پێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتییەکە، لەو ژمارەیە 193 نەخۆشیان داخڵ کراون و 148 نەخۆش بۆ وەرگرتنی چارەسەری هەوكردنی جگەری ڤایرۆسی سەردانیان كردووە.

هەر لەو مانگەدا 237 پكشنینی هەناوبینی گەدە و 163 هەناوبینی كۆڵۆن و 51 رەنگكردنی بۆرییەكانی زراو و پەنكریاس و 15 سۆنەری بەهەناوبینی ئەنجام دراوە.

تەندروستی سلێمانی دەشڵێت، 64 وەرگرتنی نموونە بە سۆنەر و 19 وەرگرتنی نموونە لە جگەر كراوە، هەروەها  85 سۆنەر و 40 تیشك  و 11 پشكنینی سیتی سكان لە نەخۆشخانەکە ئەنجام دراوە و پشکنینی خوێن بۆ 648 نەخۆش کراوە.

لە مانگی یەکی ئەمساڵدا هەزار و 683 نەخۆش سەردانی ئەو نەخۆشخانەیەیان کردبوو.