دراوسێیەکەی چی وت؟
خاوەنی دەستەواژەی “مەعقول چییە” گیانی لە دەست دا
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
ئەسعەد عومەر، ئەو هاوڵاتییهی لە دوای رووداوەکەی 16ی تشرینی یەکەمی 2017 له كهركوك لە چاوپێکەوتێکیدا لە گەڵ یەکێک لە میدیاکان وتی، “مەعقول چییە مەشروب دەست ناکەوێت” و لە سۆشیاڵ میدیا دەنگی دایەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ گیانی له دهست دا.
ئەحمەد نەوزاد دوکاندار لە ناو بازاڕی رەحیماوە، کە دراوسێی ئەو پیاوەیە، بە 964ـی وت، “ئەسعەد دەمێکە نەخۆشییهكانیی فشاری خوێن و شەکرە و دڵی هەبوو، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە باری تەندروستی تێکچوە و رەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی کراوە، بەڵام دوای مانەوەی بۆ چەند کاتژمێرێک، گیانی لە دەست دا.
ئەسعەد عومەر تەمەنی 64 ساڵ بوو، خێزاندارە و دانیشتوی گەڕەکی رەحیماوەیە، بڕیاریشە تەرمەکەی لە گۆڕستانی رەحیماوە بە خاک بسپێردرێت.
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵا