به‌ره‌و قڕان ده‌چن
داواده‌كرێت ناوچه‌ی پارێزراو بۆ باڵندە و ئاژه‌ڵە کێوییەکانی كوردستان دروستبكرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
رێكخراوێكی ژینگه‌یی له هه‌رێمی كوردستان داوا ده‌كات چه‌ند ناوچه‌یه‌كی پارێزراو بۆ باڵنده و ئاژه‌ڵە کێوییەکان دروستبكرێت، چونكه به‌هۆى راوكردنه‌وه ئاژه‌ڵ و باڵنده‌كان به‌ره‌و قڕان ده‌چن.
مه‌عروف مه‌جید، سه‌رۆكى رێكخراوى ئاینده بۆ پاراستنى ژینگه به 964ـى وت، له رۆژى جیهانى ئاژه‌ڵى كێویدا داواده‌كه‌ن له ناوچه شاخاوییه‌كانى هه‌رێم چه‌ند ناوچه‌یه‌كی پارێزراو دروست بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى باڵنده و ئاژه‌ڵه‌كان له فه‌وتان رزگاریان بێت و له رێگەی زاوزێوه زیاد بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ 3.3.2024 رۆژى جیهانى ئاژه‌ڵه کێوییەکانە، ساڵى 1990 به فه‌رمی له‌لایه‌ن رێكخراوى یۆنسكۆى سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه، ئه‌م رۆژه ناسێندراوه.
سه‌رۆكى رێكخراوى ئاینده پێیوایه، ساڵ له‌دواى ساڵ ئاژه‌ڵ و باڵنده له هه‌رێمی كوردستان مه‌ترسى له ناوچونیان زیاتر له‌سه‌ره، ئه‌وەش به‌هۆى نه‌بونى چاودێرییه‌كى باشى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان.
وتیشی ” بازرگانىكردن به ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ى كێوى له كوردستان دوور له یاسا بونى هه‌یه ئه‌مه‌ش وایكردووه ببێته هۆكارێك بۆ قڕكردنى له رابردوو و له ئاینده‌شدا”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، به‌شێكى زۆرى ئه‌و كه‌سانه‌ى بونه‌ته هۆكارى له ناوبردنى باڵنده و ئاژه‌ڵی كێوى له كوردستان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ به‌رپرسانى حزبى و سه‌ربازى چونكه ده‌ڵێت “ئه‌مانه نه‌ك هه‌ر نایكڕن بگره به شێوه‌ى نایاسایی ڕاوى ده‌كه‌ن”.
ناوچه‌كانى قۆپییهكانی قه‌ره‌داغ، مێرگه‌سۆر و ناوچه سنوورییه‌كان به ناوچه‌ى گونجاو ده‌زانێت بۆ پاراستنى ئاژه‌ڵ و باڵنده‌كان و ده‌شڵێت “ئه‌گه‌ر ناوچه‌ى پارێزراو دروستبكرێت و حكومه‌تیش گرنگی پێبدات نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ناچار ده‌بێت پارێزگاریان لێبكات و ئه‌مه‌ش بۆ ناوچه سنوورییه‌كانى ئێمه زۆر گرنگه، كه به‌رده‌وام تۆبپاران و بۆردومانى له‌سه‌ره”.
به‌پێی یاساى ژماره 8ـى ساڵى 2008 یاساى پاراستن و چاككردنى ژینگه له هه‌رێمى كوردستاندا، له ماده‌ى 31 و له برگه‌ى پێنجه‌م ئاماژه به ئاژه‌ڵ و باڵنده كێوییه‌كان كراوه به‌م شێوه‌یه:
راوكردن یان كوشتن یان گرتن یان ده‌ست به‌سه‌رداگرتن یان گواستنه‌وه‌ى ئه‌و مه‌ل و ئاژه‌ڵانه‌ى ههڕەشهى نه‌مانیان له‌سه‌رە و گه‌ڕاندنیان و خستنه روویان بۆ فرۆشتن یان خراپكردنى هێلانه‌كانیان یان شكاندنیانى هێلكه‌كانیان .
ههركهسىێ سه‌رپێچى بكات، وێراى زیندانى كردنى له مانگێك كه‌متر نه‌بێت و سزاده‌درێت به برى 150 هه‌زار دینار تاوه‌كو 200 ملیۆن كه‌متر نه‌بێت، یان به هه‌ردوو سزاكه سزا ده‌درێت، هه‌ر كه‌سێك دووباره‌ى بكاته‌وه سزاكه‌ى دوو هێنده ده‌كرێته‌وه.
ئەمساڵ نەیەوە یەکگرتووەکان رۆژی جیهانی ئاژەڵە کێوییەکانی تەرخانکردووە بۆ بەکارهێنانی خزمەتگوزارییە تەکنۆلۆژییەکان بۆ پاراستنیان، بەڵام نەتەوە یەکگرتوەکان مەترسی خۆی لەو بارەیەوە ناشارێتەوە چونکە دەڵێن، هێشتا 2.7 ملیار کەس لە جیهان دەستیان بە خزمەتگوزاری ئینەرنێت راناگات.