سركێتى زیره‌ك و بێ دەنگکردن له‌ بڕیاره‌كانن

چه‌ند بڕیارێك بۆ خاوەن مۆلیدەکانی قوشتەپە ده‌ركرا

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

‎قایمقامییه‌تى قه‌زاى قوشته‌په‌ چه‌ند بڕیارێكى بۆ خاوه‌ن مۆلیده‌كانى سنووره‌كه‌ى ده‌ركرد و  به‌پێی یه‌كێك له‌ بڕیاره‌كان، پابه‌ندكراون كه‌ بەبێ رەزامەندی هاوڵاتیان نابێت سرکێتی زیرەک ببەسترێت.

پێنج بڕیار بۆ ئه‌و خاوه‌ن مۆلیدانه‌ ده‌رچووە، ئه‌مەش دواى گلەیی و گازاندەی بەشێک لە هاوڵاتیانه‌وه‌ دێت، كه‌ سەبارەت بە کاتەکانی ئیشپێکردن و گۆرینی سرکێتی ماڵان بە سرکێتی ئەلکترۆنی، ئاڕاسته‌ى قایمقامییه‌تیان كردبوو.

ئه‌مجه‌د حاجى سدیق له‌ دیوانى قایمقامییه‌تى قوشته‌په‌ به‌ 964ـى وت، ئه‌و بڕیارانه‌ى دراون له‌ به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ردوولایه‌نه‌ و پێویستیشه‌ پێیانه‌وه‌ پابه‌ند بن.

وتیشی “له‌مه‌ودوا ئەو سرکێتە زیرەکانەی بێ پرسی هاوڵاتیان له‌لایه‌ن خاوه‌ن مۆلیده‌كانه‌وه‌ بەستراون، لەلایەن لیژنەیەكى بەدواداچوونه‌وه‌ چارەسەریان بۆ دەکرێت”.

پێکهێنانی لیژنەیەک، بۆ چاودێریکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان،  یه‌كێك له‌ بڕیاره‌كانه‌ كه‌ لە هەریەک لە نوێنەری قایمقام، پۆلیس، ئاسایش و سەرۆکایەتی شارەوانی قوشتەپە، پێكدێت.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، نابێت کارپێکردنی مۆلیدە، لە 10 دەقیقە زیاتر دواکەوێت، دواى ئه‌وه‌ى كاره‌باى نیشتمانى نامێنێت.

روونیشیكرده‌وه‌، كه‌ پێویستە هەموو مۆلیدەکانی سنورى قه‌زاكه‌یان، پابەندی بڕیاری پارێزگاری هەولێر بن، بۆ کاتمکردنی مۆلیدەکانیان و رەچاوکردنی ژینگەی قەزاکە بكه‌ن.

زۆربەی مۆلیدەکانی سەیدسادق گازوایلی خراپ بەکاردێنن

زۆربەی مۆلیدەکانی سەیدسادق گازوایلی خراپ بەکاردێنن