پێشتر درێژکراوەتەوە
داشكانی لێخۆشبوونی سزاكانی هاتوچۆ سێ رۆژی ماوه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بڕیارى لێخۆشبوونی 20%ـى قەرز و پێبژاردنی سزاکانی هاتوچۆی هاووڵاتیان سێ رۆژی ماوه و تا چوارشەممەی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت.
ماڵپه‌ڕی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 25.2.2024 بڵاویكرده‌وه، داشكانی لێخۆشبوو‌ن بۆ سزاكانی هاتوچۆ چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو 28.2.2024 كۆتایی دێت.
بڕیاری داشكاندن بۆ سزا داراییه‌كانی سه‌رپێچییه‌كانی هاتوچۆ، لە رۆژی 28.8.2023 كه‌وته‌كار، دواتر تا 28.2.2024 درێژ کرایەوە.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، ئەمە وەک هاوکارییەکه بۆ هاوڵاتییان و هاندانیان بۆ پاکتاوکردنی قەرز و پێبژاردنەکانیان.
عه‌قید هێمن حه‌مه‌دئه‌مین، وته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر، پێشتر به 964ی راگه‌یاندبوو، بەشی زۆری ئەو شۆفێرانەی لەو بڕیارە سوودمەند بوون، ئەوانەن کە ژمارەیەکی زۆری قەرزیان لەسەرە، هەیە پێنج تا شەش ملیۆن دینار قەزری کەوتووەتە سەر، ئەمەش هاوتا بووە لەگەڵ نرخی ئۆتۆمبێلەکەی، به‌ڵام بەم بڕیارە سوودی بینیوە و لێخۆشبوو‌ن بۆ به‌شێك له قه‌رزه‌كانی دەرچووە.