لە هەرێمی کوردستان

لەماوەی شەش ساڵدا ناوەندەکانی خوێندن بە زمانی ئینگلیزی بۆ دوو هێندە زیادی کردووە

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

مامۆستایەكی زانكۆ بۆ تێزی دکتۆراکەی توێژینەوەیەكی زانستی ئەنجامداوە لەبارەی خوێندن بە زمانی ئینگلیزی لە قوتابخانە ئەهلییەکانی هەرێمی کوردستان، دەرکەوتووە لەماوەی شەش ساڵدا ژمارەی ناوەندەکانی خوێندنی ئەهلی بە زمانی ئینگلیزی بۆ نزیکەی دوو هێندە بەرز بووەتەوە.

توێژینەوەکە بەراوردی ساڵەکانی 2016 بۆ 2022ی تێدایە، بەجۆرێکە لەساڵی 2016 ژمارەی باخچەی ساوایان، قوتابخانە و پەیمانگە ئەهلیەکان ئەوانەی پرۆگرامەکانیان بەزمانی ئینگلیزی بووە 266 قوتابخانە بووە، بەڵام ساڵی 2022 ئەو ژمارەیە بۆ نزیکەی دوو هێندە بەرز بووەتەوە و بووەتە 455 قوتابخانە، ئەمە جگە لە 17 زانکۆ.

سوداد رەسوڵ مامۆستای زانكۆ بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت: هەموو داتاکان لە وەزارەتی پەروەردە وەرگیراون و فەرمین، لە باخچەی ساوایان تا زانکۆ لەو ژمارەیەی خراوەتەڕوو تەنیا یەک بابەتیان هەیە بەزمانی کوردی هەموو بابەتەکانی دیکەیان بە زمانی ئینگلیزییە و ئەمەش وا دەکات قوتابی زمانی دایکی بیر بچێتەوە.

بەگوێرەی داتاکانی توێژینەوەکەی ئەو مامۆستایەی زانکۆ، ساڵی 2022 ئامارەکان لەبارەی ئەو ناوەندانەی خوێندن کە پرۆگرامەکانیان بە زمانی ئینگلیزی بووە بەمجۆرە بوون:

باخچەی ساوایان 152
قوتابخانەی بنەڕەتی 121
قوتابخانەی ئامادەیی 72
پەیمانگەی ئەهلی 73
قوتابخانەی نێودەوڵەتی 27
زانكۆی ئەهلی بەزمانی ئینگلیزی 17

سوداد رەسوڵ لە کۆڕێکی ئەکادیمیای کوردی ئەوەی خستووەتەڕوو، هاوکات ئەوەش دەڵێت، داتاکان لە تێزی دکتۆرا بەکارهاتوون و بەراوردی ماوەی نێوان ساڵەکانی 2016 تا 2022 بووە.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

وەزارەتی پەروەردە ئاستی زمانی ئینگلیزی مامۆستایان هەڵ...

وەزارەتی پەروەردە ئاستی زمانی ئینگلیزی مامۆستایان هەڵدەسەنگێنێت