نۆژەنی دەکەنەوە

رێگای چوون بۆ تەحینەکەی ئامێدی قڵیشی تێکەوتووە

964+
زەید کۆچەر – دهۆک

شەقامێکی سەرەکی، لە ناوەندی قەزای ئامێدی کە بە رێگای رووباری ئامێدی ناسراوە، قڵیشی گەورەی تێیدا دروست بووە و مەترسی رووخانی لەسەرە.

ئەم رێگایە، هاتوچۆی خەڵکی لەسەرە و رێگای سەرەکیی هاتوچۆی گەشتیارانە بۆ سەیرانگا و هاوینەهەوارەکانی ناوچەکە و باخە کشتوکاڵییەکانی جوتیاران.

ئەمڕۆ شەممە 24.2.2024، وارشین سلێمان، قایمقامی قەزای ئامێدی بە 964ی وت، ئاگادارین رێگای رووباری ئامێدی رۆچوونێکی تێکەوتووە، لە زووترین کات لەگەڵ شارەوانیی ئاکرێ دەچینە ناوچەکە، دەزانین، ئەم رێگایە هاتوچۆی زۆری لەسەرە و رێگایەکە دەڕوات بۆ ئاشەکانی تەحین کە خەڵک بۆ بەسەربردنی کاتێکەکانیان و دەستکەوتنی تەحین سەردانی دەکەن.

رێگاکە پردی بەستنەوەی خەڵکە، بە چەم و رەزە کشتوکاڵییەکانی ناوچەکە، بە قسەی قایمقام بێت، پاش هەڵسەنگاندن سبەینێ تیمەکانی شارەوانی دەستبەکاردەبن بۆ نۆژەنکردنەوەی شەقامەکە و لادانی هەر مەترسییەک، کە لەسەر رێگاکەدا هەبێت.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

30 هەزار نەمامی زەیتوون بەسەر جوتیارەکانی ئامێدی و دهۆک...

30 هەزار نەمامی زەیتوون بەسەر جوتیارەکانی ئامێدی و دهۆکدا دابەش دەکرێن

ورچ هێرشی کردوەتە سەر گوندێکی ئامێدی

ورچ هێرشی کردوەتە سەر گوندێکی ئامێدی