بەتۆمەتی دەستدرێژیی سێکسی
ئالڤێش بە چوار ساڵ و نیو زیندانی ده‌كرێت
964+
سۆما حه‌كیم زاده
دوای مشت‌ومڕ و دانیشتنی زۆری دادگا، دواجار ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه دادگای شاری بارسێلۆنا، بڕیاری زیندانیكردنی چوار ساڵ و نیوی بۆ دانی ئالڤێشی یاریزانی به‌ڕازیلی راگه‌یاند.
ئالڤێش هه‌روه‌ها ئازادكردنی له زیندان، بۆ ماوه‌ی 5 ساڵیش له ژێر چاودێریدا ده‌بێت.
یاریزانه‌كه‌ی پێشووی بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان، به تاوانی ده‌ستدرێژیی سێكسی بۆ سه‌ر ژنێك له یانه‌یه‌كی شه‌وانه ده‌ستگیركرا.
ئه‌م بڕیاره‌ی دادگا له كاتێكدایه، داواكاری گشتی له ئیسپانیا داوای 9 ساڵ زیندانیكردنی بۆ ئالڤێش ده‌كرد، هه‌روه‌ها پارێزه‌ری ژنه‌كه‌ش داوای 12 ساڵ زیندانی ده‌كرد.