دیمهنێكى پێشتر سنوورى به‌رده‌ڕه‌ش كه كاتى كۆكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌می په‌تاته‌یه... وێنه: 964+
بۆ په‌تاته‌ى به‌رده‌ڕه‌ش نه‌هات بوو
باران زیانى به نزیكه‌ى 70 دۆنم زه‌وى چێندراو گه‌یاندووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
باران بارینى ئه‌م دواییه، جگه له سووده جۆراوجۆره‌كانى، به‌ڵام زیانیشی به به‌رهه‌مى تازه چێندراوى په‌تاته له سنوورى به‌رده‌ڕه‌ش گه‌یاندووه و چه‌ند دۆنم زه‌ویشی له سنوورى ناحیه‌ى كه‌له‌كچى ژێرئاو خستووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964 زیاتر له 100 دۆنم زه‌وى له ناحیه‌ى كه‌له‌كچى سه‌ر به قه‌زاى شێخان ژێرئاو كه‌توون و به‌شێكیان كه‌ڵكى كشتوكاڵكردنیان نه‌ماوه.
ئه‌ندازیار ته‌حسین گۆران، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى كشتو‌كاڵى به‌رده‌ڕه‌ش به 964ـى وت، بارانه زۆره‌كه‌ى ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ى رابردوو زیانی به‌و زه‌ویانه گه‌یاندووه كه تازه به‌رهه‌می په‌تاته‌ى تێدا چێندراوه.
وتیشی “رووبه‌رى ئه‌و زه‌ویه چێندراوانه‌ى زیانیان به‌ركه‌وتووه، به نزیكه‌ى 70 دۆنم ده‌خه‌مڵێندرێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌م ئاماره‌یان به‌و په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیانه وه‌رگرتووه كه جوتیاران خۆیان دواى زه‌ره‌مه‌ندبوونیان به كشتو‌كاڵى به‌رده‌ڕه‌شەوه كردووه.
به‌قسه‌ى ته‌حسین گۆران به‌شێكى زۆرى ئه‌م زه‌ویانه‌ى داچێندرابوون، به‌هۆى بارانه‌وه هه‌موو په‌تاته چێندراوه‌كانیان كه‌وتبوونه سه‌ر زه‌وى و پێویسته له نوێوه جارێكی دیكه بچێندرێنه‌وه.
به‌رده‌ڕه‌ش له چاندن و به‌رهه‌مهێنانى په‌تاته ناوبانگى خۆى هه‌یه، ساڵى پار نزیكه‌ى 37 هه‌زار دۆنم زه‌وى بۆ به‌رهه‌می جیاجیا چێنرابوو، كه 25 هه‌زار دۆنمى به‌ر چاندنى په‌تاته كه‌وتبوو.
به‌رهه‌مى ساڵى رابردووى په‌تاته له سنوورى به‌رده‌ڕه‌ش به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى كه پێشتر كشتو‌كاڵى ئه‌م قه‌زایه به 964ـى وتبوو، زیاتر له 300 هه‌زار تۆن بووه.