به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه: هیوایه‌ك ماوه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌یان
130 كارمه‌ندى كێڵگه نه‌وتى ته‌قته‌ق ره‌وانه‌ى ماڵه‌وه كرانه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
130 كارمه‌ندى كێڵگه‌ى نه‌وتى ته‌قته‌ق له سنوورى قه‌زاى كۆیه ره‌وانه‌ى ماڵه‌وه كرانه‌وه، چونكه كۆمپانیاكه ده‌ڵێت، كێڵگه‌كه‌یان داخراوه و بهرههمێنانیش وه‌ستاوه.
ئه‌و 130 كارمه‌نده خه‌ڵكى نۆ گوندى ناحیه‌ى ته‌قته‌قن، كه ده‌كه‌ونه نزیك كێڵگه نه‌وتییه‌كه و چه‌ند ساڵێكه له‌و كێڵگه‌یه كارده‌كه‌ن.
ئاسۆ مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى ته‌قته‌ق بۆ 964 دووپاتیكرده‌وه كه ئه‌و كارمه‌ندانه ره‌وانه‌ى ماڵه‌وه كراونه‌ته‌وه، هۆكاره‌كه‌ش وه‌ك كۆمپانیا ده‌ڵێت كاره‌كانیان كۆتایی پێهاتووه.
وتیشی “هیوایه‌ك ماوه چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌م كارمه‌ندانه بكرێت ئه‌ویش سه‌ردانى جێگرى وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كانى هه‌رێمم كردووه و چاوه‌ڕێى وه‌ڵامى ئه‌وم”.
به‌قسه‌ى كارمه‌نده‌كان، ئه‌وه ره‌تده‌كه‌نه‌وه كه كۆمپانیاكه كاره‌كانى كۆتایی پێهاتبێت و ده‌ڵێن، به‌رهه‌مهێنان به‌رده‌وامه و خه‌ڵكانێك له‌وێ ماون كارده‌كه‌ن ده ئه‌وه‌نده‌ى ئه‌مان موچه‌ى مانگانه وه‌رده‌گرن.
كامه‌ران كه‌ریم، یه‌كێك له‌و كارمه‌ندانه به 964ـى وت، ده‌ركردنى ئێمه له‌و كۆمپانیایه كۆتایی پێهاتووه و گه‌ڕانه‌وه‌یان نییه.
هه‌رچی به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌یه ده‌ڵێت، مه‌رج نیه ده‌ركردنى ئه‌م كارمه‌ندانه یه‌كجارى بێت، چونكه چاوه‌ڕێى دوا وه‌ڵامى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كانه.
رۆژى 28.1.2024 كۆمپانیاى ئه‌م كێڵگه نه‌وتییه 28 كارمه‌ندى ره‌وانه‌ى ماڵه‌وه كردوبووهوه، به‌ڵام ئه‌وكات به‌هۆى فشاری هاوڵاتیانى نۆ گونده‌كه، كارمه‌نده‌كانیان گه‌ڕانده‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.
بۆ یه‌كه‌مجار هه‌ڵكه‌ندنى بیر له‌م کێڵگە نه‌وتیه بۆ ساڵی 1978 ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه لەلایەن حكومه‌تى ئەوكاتى عێراق سێ بیرە نەوت لێدراوە، بەڵام هیچ وەبەرهێنانێکی تێدا نەکرا.
لە ساڵی 1994 تاوه‌كو 1996 له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه ده‌ست كرا به به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى خاو له‌و سێ بیره نه‌وته.
لە 17.7.2002 حكومه‌تى هه‌رێم بە فه‌رمی گرێبەستى لەگەڵ كۆمپانیای (گەنەڵ ئینێرجی) توركیدا واژۆ كرد كە تا ئەوكاتە كێڵگه‌كه خاوه‌نى حه‌وت بیر بوو، به‌ڵام دواتر ژماره‌ى بیره‌كان زیاد كران و گه‌یشته نزیكه‌ى 30 بیری هەڵکەندراو.
ڕووبەری گشتی ناوچەی گرێبەستى ئه‌م كێڵگه‌یه، نزیکەی 951 کیلۆمەتر چوارگۆشەیە. پشكه‌كانیش بەسەر كۆمپانیای ئەداکس پیترۆلیۆمی چینی بە رێژەی %36 و گه‌نه‌ڵ ئێنێرجی توركی 44% و پشكی كۆمپانیاى كیپكۆی حکومەتی هەرێم کوردستانیش به‌رێژه‌ى 20%ـه.