%30 ته‌واوكراوه‌

ئاكرێ ده‌بێته‌ خاوه‌ن عه‌لوه‌یه‌كی هاوچه‌رخ

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ قه‌زاى ئاكرێ ده‌ست به‌ دروستكردنى عه‌لوه‌یه‌كی هاوچه‌رخ بۆ به‌رووبوومه‌ كشتوكاڵییه‌كان كراوه‌ و قایمقامیش ده‌ڵێت، 30%ـى كاره‌كانى ته‌واوكراوه‌.

وه‌ك له‌ وێنه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت عه‌لوه‌كه‌ى ئاكرێ له‌ رێگه‌ى پارچه‌و ته‌ختى كۆنكرێتى كه‌ به‌ Precast Concrete  ناسراوه‌ دروستده‌كرێت.

عه‌لوه‌كه‌ له‌سه‌ر رووبه‌رى زیاتر له‌ 10 دۆنم زه‌وى دروستده‌كرێت و بودجه‌ى ته‌رخانكراویش بۆ دروستكردنى 22 ملیۆن دۆلاره‌.

دلاوه‌ر بوزو میكائیل، قایمقامی قه‌زاى ئاكرێ به‌ 964ـى وت، ئه‌و عه‌لوه‌یه‌ی ده‌ست به‌ دروستكردنى كراوه‌ له‌چوارچێوه‌ى پڕۆه‌كانى وه‌به‌رهێنانه‌ و شێوازێكی هاوچه‌رخیشی به‌خۆوه‌ گرتووه‌.

وتیشی “له‌سه‌ر ئاستى عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌ دووه‌م گه‌وره‌ترین عه‌لوه‌ داده‌ندرێت و بۆ به‌رووبومى جوتیارانى سنووره‌كه‌شمان سوودى ده‌بێت”.

ئه‌مساڵ هه‌نجیره‌كه‌ى ئاكرێ به‌ 9000 تۆن خۆى نمایش ده...

ئه‌مساڵ هه‌نجیره‌كه‌ى ئاكرێ به‌ 9000 تۆن خۆى نمایش ده‌كات