زیاتر دهۆک دەگرێتەوە

بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

964+

وریا فەتاح

بە پێى پێشبینییەکانى کەشناسى، لە دوانیوەڕۆى سبەینێوە بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و لە دوانیوەڕۆى ئەمڕۆشەوە ئاسمان هەورى تەواو دەبێت.

وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندن بڵاوى کردەوە، بە پێى پێشبینییەکانى کەشناسى، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لە دوای نیوەڕۆشەوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو.

لە بارەى کەشوهەواى سبەینێ چوارشەممەشەوە، پێشبینى کراوە کە لە کاتەکانی بەیانی ئاسمان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت، بەڵام شەپۆلێکی بارانبارین لە دوای نیوەڕۆوە بە شێوەی نمەباران سەرەتا لە سنووری پارێزگای دهۆکەوە دەستپێدەکات.

کەشناسى پێشبینى کردووە، لە کاتەکانی شەودا رێژەى دابارین دەگۆڕێت بۆ بارانی مامناوەند، لە هەندێ ناوچەشدا لێزمەباران و هەورەتریشقەشی لەگەڵدا دەبێت بە تایبەتی لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکاندا بە گشتی.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: 16

سلێمانی: 17

دهۆک: 15

کەرکوک: 18

هەڵەبجە: 17

زاخۆ: 16

سۆران: 14

حاجی ئۆمەران: 8

گەرمیان: 21

ئەمڕۆش بەفر و باران بەردەوام دەبێت

ئەمڕۆش بەفر و باران بەردەوام دەبێت