خەڵکی دوکانە
گەنجێک پێنج رۆژە گیانی لە دەستداوە و ئەمڕۆ کەسوکاری زانیویانە
+964
بەرزان عوسمان – دوکان
گەنجێکی خەڵکی قەزای دوکان، دانیشتووی وڵاتی بەریتانیا، دوای پێنج رۆژ له گیانلهدهستدانی، خانهوادهكهی لێ ئاگادار دهكرێتهوه.
گهنجهكه ناوی (چ. ح) و تەمەنی 22 ساڵ بوو، له بهریتانیا نیشتهجێ بوو.
شیروان محەمەد، ئامۆزای گەنجەکەیە، بە 964ی راگەیاند، “ئامۆزاکەم لە شاری لەندەن لە ئێوارەی چوارشەممەی رابردوو 7.2.2024 لە رێگایەکی گشتی لەگەڵ دوو هاوڕێی دیکەی ئۆتۆمبێلەکەیان پەکی دەکەوێت، لە کاتی وەستانیان ئۆتۆمبێلێکی دیكه لێیان دەدات و ئامۆزاکەم گیانی لە دەستداوه و دوو هاوڕێیەکەشی بریندار بوون”.
وتیشی، “له دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەواڵەکە وا بە ئێمە گەیشت لە نەخۆشخانەیە و بریندارە، چەند کەسێکمان لە بەریتانیا راسپارد سەردانی نەخۆشخانە بکەن، بەڵام پۆلیس لای ئێوارەی ئەمڕۆ پێی راگەیاندوون، کە گیانی لەدەست داوە، بڕیاریشمانداوە تەرمەکەی بگەڕێنینەوە بۆ کوردستان.”
گەنجەكه لە ساڵی 2019ـ وە کۆچی کردووە بۆ بەریتانیا و ماوەی ساڵێکە مافی مانەوەی وەرگرتبوو، چەند مانگێک پێش ئێستا بۆ بەسەرکردنەوەی خانەوادەکەی گەڕابووە بۆ کوردستان و دواتر گهڕایهوه بەریتانیا، بڕیارە سبەی لە قەزای دوکان پرسەی بۆ دابندرێت.
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵا