هونەرمەند تەیم حەسەن. وێنە : هەژماری تەیم حەسەن لە سۆشیال میدیا
رۆڵی بۆکسێنەرێک دەبینێت
تەیم حەسەن بۆمانگی رەمەزان دەبێتە پاڵەوانی زۆرانبازی
964+
پەری ساڵح
هونەرمەندی بەناوبانگی سوریا تەیم حەسەن ناسراو بە کەسایەتی جەبەل، بۆمانگی رەمەزان لە درامایەکی مێژوویدا رۆڵی بۆکسێنەرێک دەبینێت کە چیرۆکەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی پەنجاکان.
دراماکە بە ناونیشانی “تاج”، باس لە سەردەمی پێش سەربەخۆیی سوریا و کۆلۆنیالیزمی فەرەنسی دەکات، تێیدا تەیم رۆڵی کەسایەتی ” “تاج الدين الحمال” دەبینێت، کە بۆکسێنەرێکە لە بەشێکی زۆری رووبەروو بوونەوەکان دەدۆڕێت بەهۆی پابەندبوونی بە بەها و بنەما نیشتمانییەکان و کەوتنە داوی خۆشەویستی کچی بازرگانێکی دیمەشقی کە خاوەنی رەگەزنامەی فەرەنسیە، دراماکە لە دەرهێنانی سامر بەرقاویە.
هاوکات ئەکتەری بەناوبانگ بەسام کوسا، رۆڵی ئەو بازرگانە دەبینێت کە دەکەوێتە دژایەتی تاج، ئەوەی جێگای سەرنجە ماوەی 14 ساڵە ئەو دوو ئەکتەرە لە هیچ درامایە و بەرهەمێک پێکەوە دەرنەکەوتوون.
تەیم حەسەن، 48 ساڵ تەمەنیەتی و یەکێکە لە ئەکتەرە دیارەکانی سوریا و دیارترین دراماکانی ” الملك فاروق، جبل” بووە.