قایمقامیەتی قەزای چۆمان لە دوورەوە دەردەکەوێت. وێنە:964+
کاتەکەی گۆڕاوە
قایمقامی چۆمان: پێدانی بڕی کارەبا کەمنەبووەتەوە
ئەحمەد مستەفا
لە قەزای چۆمان رۆژانە هەشت کاتژمێر و 30 خولەک کارەبای نیشتمانی بە دانیشتوانەکەی دەدرێت، ژمارەیەک داواکاری گەیشتوونەتە قایمقامیەتی قەزاکە کە دەڵێن، نیگەرانن و کارەبا کەمبووەتەوە.
ئێستا قەزاکە، لە كاتژمێر 3:30 خولەكی دوای نیوەڕۆ بۆ 12:00 ی شەو کارەبا دەدات بە دانیشتووانەکەی.
ئەحمەد بارزان، قایمقامی قەزای چۆمان بە 964ی وت، ماوەی پێدانی كارەبای نیشتیمانی بە هیچ شێوەیەك كەم نەبووەتەوە، ئەوەی هەیە تەنیا گۆڕانكاری كراوە لەسەر خشتەی پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبا بەشێوەیەك كە دوای نیوەڕۆ كاتژمێرێك زووتر کارەبا دێتەوە و شەوانە كاتژمێرێك زووتر دەبڕێت.
بە قسەی ئەو بێت، لەگەڵ نیگەرانییەکاندا داواکاری لەسەر ئەوەش هەبووە هاوتای کارەبای مۆلیدە، کارەبای نیشتمانی بۆ خەڵک زووتر هەڵبکرێتەوە، ئێستا لە بری 4:30 خولەک، 3:30ی خولەکی دوای نیوەڕۆ کارەبا دەدەن، و کاتەکانی دیکە مۆلیدەی ئەهلی پڕی دەکەنەوە.
قایمقامیەتی قەزای چۆمان لە ناحیەکانی سمیلان، گەڵاڵە، حاجی ئۆمەران و قەسرێ، پێكدێت وە كۆی گشتی گوندەكانی 116 گونده و رێژهی دانیشتووانی 47 ههزار کهسه.