لە بەردەم تونێلی دەربەندیخان
بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە دوو کەس گیانیان لەدەست دا
964+
بڕوا مەجید – شارەزوور
لە بەردەم تونێڵی دەربەندیخان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر کە سەوزە و میوەی بار کردبوو، کۆنتڕۆڵی لەدەست دا و وەردەگەڕا، بە هۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.
دیاری نامیق، ئەفسەری هاتوچۆی دەربەندیخان بە 964ـی وت، ئۆتۆمبیلێکی بارهەڵگر کە باری سەوزە و میوەی بارکردبوو، لە بەردەم تونێلی دەربەندیخان کۆنتڕۆڵی لەدەست دابوو وەرگەڕاوە.
وتیشی، شۆفێر و سەرنشینی بارهەڵگرەکە گیانیان لەدەستداوە و دوای نیو کاتژمێر توانراوە شۆفێرەکەی دەربهێنرێت، بەهۆی ئەوەی گیری خواردبوو لە ناو بارهەڵگرەکەدا.
ئەو ئەفسەرە ئاماژەی بەوەش کرد، شۆفێر و سەرنشینەکە بە نەتەوە عەرەبن و بەهۆی جۆری وەرگەڕانەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی