دێربیی مەدرید هەمیشە بەهێز و توندوتیژە. فۆتۆ: X
دێربیی ئاگر و تۆڵه
ئه‌مشه‌و ریال مه‌درید و ئاتلێتیكۆ مه‌درید چۆن یاریی ده‌كه‌ن؟
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مشه‌و له دێربیی مه‌درید و له یارییه‌كی به‌هێزی گه‌ڕی 23ی خولی ئیسپانیا، هه‌ردوو یانه‌ی ریال مه‌درید و ئاتلێتیكۆ مه‌درید له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
یارییه‌كه ئه‌مشه‌و كاتژمێر 11 ده‌ستپێده‌كات و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئاگریین بێت.
ریال مه‌درید له پێشه‌نگی خولی ئیسپانیایه به 54 خاڵ و چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یه ئه‌مشه‌و جیاوازیی خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ جیرۆنای خاوه‌ن پله‌ی دووه‌م بۆ چوار خاڵ به‌رز بكاته‌وه.
له لای خۆیه‌وه یانه‌ی ئاتلێتیكۆ مه‌درید له پله‌ی چواره‌مه به 47 خاڵ و چاوی له بردنه‌وه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی له پله‌كانی پێشه‌وه نزیك بێته‌وه، كه ئێستا جیاوازییه‌كه‌ی زۆره.
هه‌ردوو یانه مانگی رابردوو دوو یارییان به‌یه‌كه‌وه كرد، له جامی سوپه‌ر ریال بردییه‌وه و له جامی شای ئیسپانیاش ئاتلێتیكۆ بردییه‌وه.
پێكهاته‌ی هه‌ردوو تیپ
هه‌ردوو یانه پێكهاته‌ی فه‌رمی و سه‌ره‌كیی خۆیان بۆ یارییه‌كه راگه‌یاند، كه به‌م جۆره‌یه:
ریال مه‌درید
گۆڵپارێز: لونین
به‌رگری: ناچۆ، كارڤاخال، مێندی، ڤاسكێز
ناوه‌ڕاست: كاماڤینگا، تۆنی كروس، ڤالڤێردی، بێلینگهام
هێرشبردن: رۆدریگۆ و ڤینیسیۆس
ئاتلێتیكۆ مه‌درید
گۆڵپارێز: ئۆبلاك
به‌رگری: هێرمۆسۆ، ڤیتسێڵ، ساڤیچ
ناوه‌ڕاست: یۆرێنتی، ریكیلمی، دی پۆل، كۆكی، ساول
هێرشبردن: گریزمان و مۆراتا.