تۆمەتباری دەستگیر کراو. فۆتۆ: ئاسایشی راپەڕین
964 دوێنێ بڵاویكرده‌وه
ئاسایشی راپەڕین دەستگیرکردنی بازرگانێکی ماددەی هۆشبەری راگه‌یاند
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئاسایشی راپه‌ڕین ئه‌م ئێواره‌یه ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكی بازرگانیكردنی به مادده‌ی هۆشبه‌ر بڵاوكرده‌وه، له كاتێكدا دوێنی 964 هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2.2.2024 هێزەکانی ئاسایشی راپەڕین رایانگه‌یاند، بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایش، دوای بەدواداچوون و چاودێریکردنی ورد بە بڕیاری دادوەر لە رۆژی 2.2.2024 توانیان بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر لە نزیک ناحیەی ژاراوەی ئیدارەی راپەڕین دەستگیر بکەن و دەستبگرن بەسەر بڕی یه‌ك کیلۆ گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ.
ئاسایشی راپه‌ڕین ئاماژه‌ی به‌وه دا، تۆمەتباره‌كه بە ماددەی (26) لە یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکهرە ئەقڵییەکان راگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە.
بڵاوبوونه‌وه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی ئاسایشی راپه‌ڕین له كاتێكدایه، دوێنێ تۆڕی 964 هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی تۆمهتبارهكهی بڵاوكرده‌وه، كه له لە هەڵمەتێکی هاوبەشی هەردوو بەرێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانى کەرکوک و سلێمانی، بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر لە سنوورى قەزاى پشدەر بە یەک کیلۆ کریستاڵەوە دەستگیرکرا.