دیمەنی دابەشکردنی نەوت. وێنە:964
نەوتیان بەسەر دابەشکراوە
230 ماڵی کەمدەرامەتی رواندز گەرم دەکرێنەوە
ئاکام غەفور – رواندز
لە قەزای رواندز نەوت بەسەر 230 ماڵی کەمدەرامەت دابەش کرا، هەر خێزانێک بڕی 100 لیتر نەوتیان پێدرا.
رێکخراوێکی خێرخوازی بە هەماهەنگی چاودێری کۆمەڵایەتی رواندز نەوتەکەی دابەشکرد و 964 دەزانێت ئەو کەسانەی نەوتەکەیان وەرگرتوە 75 ماڵیان ئاوارەن و بەشێک لە خێزانەکانی دیکەش کارمەندانی ژینگە پارێزن.
ئاسودە عەبدولعەزیز، بەڕێوبەری چاودێری کۆمەڵایەتی رواندز بە 964ـی وت، “بە هاوکاری رێکخراوی مرۆڤدۆستان توانیمان نەوت بەسەر 230 ماڵدا دابەش بکەین، جگە لەوەش برێک ئەرزاقمان بەسەر چەند ماڵێکی دیکەدا دابەشکرد”.
وتیشی، “هەموو ئەوانەی برە نەوتەکەیان وەرگرتوە کەسی شایستەن، ئەوانەن کە موچەیان لە 300 هەزار کەمترە”.
قەزای رواندز ژمارەی دانیشتوانی زیاتر لە 21 هر کەسە، بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافی و ناوچە شاخاوییەکانی، زستانێکی سەختی هەیە.
پێداچوونەوە: هاوبەش