حاسڵاتی رووداوەکانی ئەمڕۆ
ئیسرائیل: 200 سەرکردەو ئەندامی حیزبوڵا کوژراون
ژووری هەواڵ
ئەفسەرانی ئیسرائیل، داوا لە سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل دەکەن ئەگەر بۆ ماوەیەکی کاتیش بێت بوەستێت لە چەواشەکاری دژی رێکخراوی ئەونروا، ئەونرواش دەڵێت، خهڵكی غەزە بەبەر چاوی یەکترەوە دەمرن.
وتەبێژی حوسییەکان دەڵێت: لە ماوەی چەند کاتژمێری رابردوودا ئەمریکا 48 هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر بەشێک لە پارێزگاکانی یەمەن،
بەیاننامەی هاوبەشی هێزەکانی ئەمریکا و بەرییانیاش دەریدەخات، لە 13 شوێنی یەمەن 36 ئامانج حوسییەکان بۆردوومان کراون، کە هەموویان کۆگای ژێرزەمینی چەک و موشەک بوون.
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە مانگی ئۆکتۆبەرەوە تا ئێستا نزیکەی 3400 هێرشیان کردووەتە سەر حزبوڵڵای لوبنانی لە باشووری لوبنان و نزیکەی 200 سەرکردە و ئەندامی حزبوڵایان کردوەتە ئامانج.
یوسی کوهین وتەبێژی پێشووی هەواڵگری دەرەوەی ئیسرائیل دەڵێت: ئیسرائیل لەدوای جەنگەکەی لەگەڵ حەماس پێویستی بە 5 ساڵ دەبێت بۆئەوەی بەهێزبێتەوە هەروەها پێوسیتە باجی قورس بدات تا بتوانێت دیلەکانی وەربگرێتەوە.
وەزیری دەرەوەی قەتەر هۆشداری دەدات و دەڵێت، ئهگەر رێکخراوی ئەونروا لە فەلەستین نەمێنێت ئەوا کارەساتی مرۆیی لە غەزە روودەدات.