هونەرمەند مەروان خوری. وێنە:ئاژانسەکان.
لەگەڵ نانسی عەجرەم دەبێت
بەبۆنەی ڤالانتاینەوە مەروان خوری لە هەولێر میوانە
964+
پەری ساڵح
بەبۆنەی هاتنی رۆژی خۆشەویستییەوە کە ڤالانتاین ناسراوە، هەردوو هونەرمەند مەروان خوری و نانسی عەجرەمیش ئاهەنگێکی گەورەی گۆرانی و موزیک سازدەکەن.
مەروان خوری یەکێکە لە ئاوازدانەر و گۆرانیبێژە دیارەکانی لوبنان و کە ستایلەکانی زیاتر رۆمانسین و دوای سێ ساڵ، بڕیارە لە 22.2.2024 لە هۆڵی ئالۆرۆس لە هەولێر ئاهەنگێکی گەورە ساز بکات کە نرخەکەی لە 100 دۆلارەوە دەست پێدەکات.
مەروان خوری کۆتا جار کە سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستانی کرد لە ساڵی 2021 بوو، هاوکات نانسی عەجرەمیش بۆ 14.2 بەهەمانشێوە ئاهەنگی هەیە لە هۆڵی mi9 لە هەولێر، ئەوەش دوای 11 ساڵ لە هاتنی بۆ کوردستان.