ئه‌مریكا: عێراقمان له هێرشه‌كانمان ئاگادار كردووه‌ته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
کۆشکی سپی رایگه‌یاند، ئەمریکا پێش دەستپێکردنی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر سێ شوێن له عێراق، به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ی ئاگادارکردووەتەوە، ئەمەش دوای چەند خولەکێک لە ئیدانەکردنی هێرشەکان له لایه‌ن عێراقه‌وه دێت، کە بە پێشێلکردنی سەروەری عێراق وەسفیان کرد.
جۆن کێربی، وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مریكا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا له کۆشکی سپی وتی: “پێش دەستپێکردنی هێرشه‌كانمان، پێشتر حکومەتی عێراقمان ئاگادارکردبووەوە”.
عێراق هێرشەکانی ئەمریکای لە ناوخۆی خاکەکەیدا ئیدانە کرد و هۆشداریشی دا کە ئەم هەنگاوە عێراق و ناوچەکە بەرەو دەرئەنجامە نەخوازراوەکان دەبات.
شه‌وی رابردوو هێزه‌كانی ئه‌مریكا به فڕۆكه و مووشه‌ك، هێرشیان كرده سه‌ر چه‌ندین پێگه‌ی سه‌ربازی گرووپه‌كانی سه‌ر به ئێران له عێراق و سوریا، كه به لای زیاتر له 25 كه‌س كوژران.
هێرشه‌كه‌ی ئه‌مریكا دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌و سێ سه‌ربازه‌ی ئه‌مریكا به وڵاته‌كه‌یان ده‌ستیپێكرد، كه له هێرشی سه‌ر بنكه‌یه‌كی ئه‌مریكییه‌كان له سنووری نێوان ئوردن و سوریا كوژرابوون.