ئەیاد حسێن وادەڵێت
“دەمەوێت لە خۆشی و ناخۆشی لەگەڵ میللەتەکەم بم”
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
هونەرمەند ئەیاد حسێن ساڵانێکە بەرهەمی نوێی و نییە و هیچ پرۆژەیەکی نوێشی بەدەستەوە نییە، دەشڵێت دەمەوێت لە خۆشی و ناخۆشی لەگەڵ میللەتەکەم بم.
ئەیاد حسێن کۆتا بەرهەمی پێش سێ ساڵ بەناوی “هیچم پێ مەڵێ” بڵاوکردەوە، بەڵام جیاواز لە سەرەتاکانی دەرکەوتنی کەمتر دەردەکەوێت و زیاتر بەشداری ئاهەنگەکان دەکات، لە لێدوانێکدا بۆ 964 وتی،” حەزدەکەم کارێکی باش پێشکەش بکەم بەڵام لە ئێستادا هیچ نییە”
ئەیاد حسێن لە قسەکانی باسی لەوەکرد کە هۆکاری زوو زوو گەڕانەوەی بۆ کوردستان، بیرکردنە و ناتوانێت بێ وڵاتەکەی و دەیەوێت لە خۆشی و ناخۆشی لەگەڵ نەتەوەکەی بێت.
پێداچوونەوەی: پەری ساڵح