ترێندی هەفتە

باوی نازدار نازی نەما و نۆرەی فاتم فاتمە

964+

شین و شادی تێکەڵ بووە و ئەم هەفتە لەناو هونەرمەندان پرسە بوو، فاتمەی حەسەن زیرەکیش ترێندی هەفتە بوو.

هونەرمەندی موزیسیان توانا فەرەج دوای مانەوەی هەفتەیەک لە نەخۆشخانە، گیانی لەدەستدا هاوکات لەهەمان رۆژدا هونه‌رمه‌ندی موزیسیان ئیبراهیم نه‌قدیان له‌ شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد.

چۆپی فەتاح پێشوازی لە دووەم منداڵی کرد و ئێستا بە دایکی کچان دەناسرێت لیانا و لیڤیا.

فیلمی کوردی “گێلگامێش” دوای ساڵێک لە بەرهەمهێنانی لە سینەماکانی کوردستان نمایش دەکرێت و دواتریش دەچێتە فێستیڤاڵە جیهانییەکان.