لە دایکبووانی 2006 دەگرێتەوە

کۆمسیۆن لە سلێمانی بنکەکانی بۆ تۆماری بایۆمەتری دەکاتەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

بەرپرسی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، ئۆفیسی سلێمانی‌‌‌ رایگەیاند، پرۆسەی تۆماری بایۆمەتری بەڕووی دەنگدەراندا دەکەنەوە.

لە پڕۆسەکەدا، لە دایکبووانی 2006 و هەموو ئەو دەنگدەرانەی کەپێشتر خۆیان تۆمارنەکردووە بەشێوەی بایۆمەتری، دەتوانن سەردانی بنکەکانی کۆمسیۆن بکەن.

نیەت وایە، ئەم کۆمسیۆنە ئەمساڵ هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بکات، ئامانج عەزیز، بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە 964ی وت، پڕۆسەکە لە سبەینێ پێنجشەممە 1.2.2024 تاوەکو  20.2.2024 بۆ ماوەی 20 رۆژ بەردەوام دەبێت.

لە قەزا و ناحیەکانی سلێمانی، و بنکەکانیان لە ناوەندی شار کارمەندەکانیان بۆ ئەو پڕۆسەیە لە ئەرکدا دەبن، بە وتەی ئەو بێت، “پێویستە خوازیار، پێداویستییەکانی پڕۆسەکەی پێ بێت، ئەوانیش، کارتی نیشتیمانی یان ناسنامەی باری (شارستانی و رەگەزنامە)، کۆبونی خۆراک و بەڵگەنامەی نیشتەجێبوون”.

وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی کوردستان دیاری دەکرێت

وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی کوردستان دیاری دەکرێت