یوزارسیف بۆ رەمەزان دەبێتە پاڵەوانی درامایەکی عێراقی

+964

پەری ساڵح

ئەکتەری بەناوبانگی ئێران مستەفا زەمانی ناسراو بە کەسایەتی یوسف یان یوزارسیف، دەبێتە پاڵەوانی درامایەکی عێراقی و سوری و بڕیارە لە مانگی رەمەزانی 2024 نمایش بکرێت.

دراماکە ناوی ” آمرلي” لەلایەن دەرهێنەری سوریا ئیبراهیم ئەحمەد کاری بۆ کراوە، چیرۆکەکە باس لە ژیانی پزیشکێک دەکات لە ئێرانەوە لەگەڵ خێزانەکەی دەچێتە ناوچەی ئامرلی عێراق و دواتر بەهۆی هێرشی داعشەوە رووبەرووی گرفت دەبێتەوە.

مستەفا زەمانی لەم درامایە رۆڵی سەرەکی هەیە، چەندین ئەکتەری دیکەی عێراق و ئێرانی و سوری بەشدارن، وەک کازم قورەیشی و نەریمان ساڵحی و لەیلا محەمەد و مازن مستەفا.