8 رووداوى هاتووچۆ لە دوو رۆژدا

لەرێگای هامڵتۆن بارهەڵگرێک خۆى بەناو ژمارەیەک دووکاندا کرد

964+

ئاکام غەفور – سۆران

نیوەڕۆى ئەمڕۆ، لەسەر رێگاى هامڵتۆن لە نێوان رەواندز و چۆمان، بارهەڵگرێک کۆنتڕۆڵى لەدەستدا و خۆى بە چەند دووکانێکى سەر رێگەکەدا کرد و زیانێکى زۆرى لێکەوتەوە.

موحسین تەحسین، وتەبێژی هاتوچۆی سۆران بە 964ـی وت،”تڕێلەکە لە لۆفەیەک پێچی کردۆتەوە و مەقەستى کردوە، بەو هۆیەوە کۆنتڕۆڵى لەدەستداوە و خۆى بەو دووکانانەدا کێشاوە کە لەسەر جادەکەن”.

هەرچەندە لە رووداوەکەدا زیانى گیانى نەبووە، بەڵام بەوتەى موحسن تەحسین، زیانى مادى زۆرى هەبووە.

رووداوەکەى ئەمڕۆ، لە گوندی ناوپردانی قەزای چۆمان روویداوە و بەپێى سۆراغى 964، لە دوو رۆژى رابردوودا لە سنورى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران هەشت رووداوى هاتووچۆ روویانداوە.

پێداچوونەوە- وریا فەتاح

رێگاى هامڵتۆن ئاڕاسته‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئوتومبێله‌كا...

رێگاى هامڵتۆن ئاڕاسته‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئوتومبێله‌كان ده‌گۆڕێت

پێداچوونەوە- وریا فەتاح