حه‌مه هاشم خه‌می ژینای هه‌ڵگرتووه
میدیازان – مەریەم ئەحمەد – هەولێر
هونه‌رمه‌ندێكی به‌ناوبانگی هه‌ولێر به 34 تابلۆ چیرۆكه پڕ خه‌مه‌كانی كورد دهگَڕێتهوه، ژینای ئه‌مینی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان یه‌كێكه له‌پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌و پێشانگایه.
پێشانگاكه دوێنێ سێشه‌ممه ١٨ـی تشرینی یەکەم كرایه‌وه‌و یه‌ك هه‌فته لە گەلەری میدیا لە شاری هەولێر به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌مه پانزەهەمین پێشانگای تایبەتی هونەرمەند حەمە هاشم و ناوی “چوارچێوه‌ی تاڵ”ی لێنرابوو.
حه‌مه هاشم له‌تابلۆكانیدا باسی چیرۆكی ژینا ئه‌مینی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان‌و نه‌هامه‌تی كچانی ئێزدی‌و كۆچی كورد‌و ئه‌و ده‌رده‌سه‌رییانه ده‌كات كه به‌سه‌ر كورددا هاتوون.
لەو پێشانگایەدا، حەمە هاشم ٣٤ تابلۆی نمایش كردووه، له‌باره‌ی كاره‌كانیه‌وه به میدیازانی وت “هەوڵمداوە لە رێگەی تابلۆکانمەوە ئازار‌و نەهامەتییەکانی گەلی کورد پیشان بدەم”.
حەمە هاشم ساڵی 1973 لە قەزای کۆیە لەدایکبووە، مامۆستای بەشی شێوەکارییە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی هەولێر، به‌م پێشانگایه‌وه پانزه پێشانگای له‌هه‌موو شاره‌كانی كوردستان‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی كوردستان كردووه‌ته‌وه، جگه له‌وه خاوەنی چوار کتێبی چاپکراوە بە ناوەکانی: هونەری پیرۆز، ڤان کۆخ، رۆدا و هونەری ئەبستراکت.