بوون به 100 پزیشك له سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و راپه‌ڕین
پزیشكێك بێ به‌رامبه‌ر ژینگه‌پارێزانى راپه‌ڕین ده‌بینێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پزیشكێكى دیكه له سنوورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین بڕیاریدا به‌بێ به‌رامبه‌ر كرێكارانى ژینگه‌پارێز له سنووره‌كه‌یدا ببینێت و هاوكاری زیاتریشیان بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆشییه‌كانیان.
پزیشكه‌كه ناوى به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ره‌سوڵ، دکتۆرا (بۆرد)ـى لە نەشتەرگەری ئێسک و شکاوی و بڕبڕەی پشت و گۆڕینی جومگە و چارەسەری پێکانە وەرزشیەکان هه‌یه و له‌سه‌ر داواى ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ئه‌م بڕیاره‌ى داوه.
كاسترۆ مه‌عروف، ئه‌ندامه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به 964ـى وت، به پێویستی زانیوه زیاتر خزمه‌تى ژینگه‌پارێزانى سنوورى راپه‌ڕین بكرێت به‌تایبه‌تیش له رووى ته‌ندروستییه‌وه كه پێویستی زۆریان پێیه‌تى.
وتیشی “دواى ئه‌وه‌ى داوام له د. به‌رهه‌م كرد بۆ ئه‌و هاوكارییه به خۆشحاڵییه‌وه ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی و له ئه‌مڕۆوه ئاماده‌یه بۆ بینینى هه‌ر ژینگه‌پارێزێك كه پێویستى به چاره‌سه‌ركردن هه‌بێت”.
به‌قسه‌ى ئه‌م ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجومه‌ن، پێشتریش چه‌ند پزیشكێكى دیكه له سنوورى راپه‌ڕین كه تایبه‌تمه‌ندیان له نه‌خۆشی و جاره‌سه‌ركردنى جۆراوجۆر هه‌یه ئاماده‌ییان پیشاندا بۆ بینینى ئه‌و ژینگه‌پارێزان به‌بێ به‌رامبه‌ر.
له سنوورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین 600 ژینگه‌پارێز له رێگه‌ى كۆمپانیاكانى پاككه‌ره‌وه‌وه كارى ژینگه‌پارێزى له سنووره‌كه ده‌كه‌ن.
كاسترۆ مه‌عروف ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ماوه‌ى دوو ساڵه خه‌ریكی وه‌رگرتنى ره‌زامه‌ندى پزیشكه‌كانه بۆ بینین و چاره‌سه‌ركردنى ژینگه‌پارێزانى و كه‌سانى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت.
وتیشی “له‌ماوه‌ى ئه‌م دوو ساڵه‌دا زیاتر له 100 پزیشكى جۆراوجۆر ئاماده‌ییان ده‌بڕیوه له سنووره‌كانى پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ى راپه‌ڕین خزمه‌تى ته‌ندروستى بێ به‌رامبه‌ر پێشكه‌شی ژینگه‌پارێزان و كه‌سانى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت بكه‌ن.