سوریشن لەسەر داواکارییەکانیان

لەچەمچەماڵ دەوامی قوتابخانەکان دەستی پێکردووەتەوە

964+

هۆگر عەدنان – چەمچەماڵ

لەسنووری پەروەردەی چەمچەماڵ دەوامی قوتابخانەکان دەستی پێکردووەتەوە و بایکۆت شکێندراوە.

لەسنووری پەروەردەی چەمچەماڵ 193قوتابخانە و باخچەی ساوایان هەیە و لەگەڵ 3570 مامۆستا و فەرمانبەری میلاک هەیە، لەگەڵ 54 هەزار و 343 خوێندکار و 1060مامۆستای وانەبێژ هەیە.

لە چەمچەماڵ تەنیا 12 قوتابخانە کێشەی کەمی مامۆستایان هەبووە و  داوایان لە پەروەردەی چەمچەماڵ کردووە کێشەی کەمی مامۆستایان بۆ چارەسەر بکرێت، لەهەفتەی داهاتوەوە ئەو 12 قوتابخانەیەش دەوامی فەرمی دەکەن.

لەگەل چەند مامۆستایەکی قوتابخانەی ئاڵای سەرەتایی لەچەمچەماڵ قسەمانکرد ئەوان بۆ 964 دەڵێن: “لەپێناو نەفەوتانی ساڵی خوێندنی خوێندکارەکانمان بایکۆتمان شکاندوە، بەڵام ئێستاش جەخت دەکەینەوە لەسەر ماف و شایستە دارایەکانمان”.

عەبدوڵا حەمە بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ بە 964ـی وت، “لەئێستادا بایکۆت شکێندراوە و پڕۆسەی خوێندن دەستی پێکردووەتەوە لە چەمچەماڵ، چەند کەموکورتیەک هەیە، بەڵام لەسەرەتای هەفتەی داهاتوەوە ئەو گرفتانەش چارەسەردەکرێن، لەپێناو قەرەبووکردنەوەی وەرزی یەکەم، پرۆگرامی خوێندن کەمدەکرێتەوە و ئەگەر هەیە لەکۆتایی ساڵ چەند هەفتەیەک ساڵی خوێندیش درێژبکرێتەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی