لە ساڵی 2023ـدا

سلێمانی زۆرترین سەرپێچیی ژینگەیی داوەتە دادگا

964+

پێشەوا محەمەد

فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی 182 کەیسی لە ساڵی 2023ـدا داوەتە دادگا و بەوەش لەچاو فەرمانگەکانی ژینگەی هەرێم زۆرترین کەیسی هەبووە.

بە پێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بۆ ساڵی 2023، زۆرترین بەڵێننامەشی بە خاوەن پڕۆژەکان پڕکردووەتەوە بە هەزار و 42 بەڵێننامە و هاوکات زۆرترین ئاگادارکردنەوەشی کردووە بە 148 کەیس.

“هەوڵمانداوە سەرجەم لیژنەکانمان چاوکراوە بن و زۆر پەیوەست بن بە جێبەجێکردنی رێنماییەکانی ژینگەوە، کە ئەوە هۆکارێکی زۆریی کەیسەکانی دادگا و بەڵێننامە و ئاگادارکردنەوەکانمانە”، ئەوە قسەی شایی ئاوات، لێپرسراوی هۆشیاری و راگەیاندنی فەرمانگەی ژینگەی سلێمانییە بۆ 964.

دەشڵێت، فراوانی سنووری کاری فەرمانگەکەشیان یەکێکی ترە لەو هۆکارانەی چالاکییەکانیان زیاتر بێت بەراورد بە فەرمانگەکانی دیکە.

جگە لەو ئامارانە، فەرمانگەکە بە تۆمارکردنی رەزامەندیدان لەسەر هەزار و شەش پڕۆژە لەپێشترین فەرمانگەیە بۆ مۆڵەتدان بە پڕۆژەکان.

شایی ئاوات وتیشی، “ئێمە ئاسانکاریی زۆر بۆ پڕۆژەکان دەکەین و کێشە و گرفتیان بۆ دروستناکەین”.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئەمساڵ 501 هاوڵاتی دەست...

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئەمساڵ 501 هاوڵاتی دەستگیر کردووە