"بۆ یەکەمجارە شەڕ هێندە نزیکی گوند بێت"

شەڕەکەی ئەمڕۆی چیای کوڕەژار زیانی بۆ ماڵێکی گوندی سارکێ هەبوو

964+
زەید کۆچەر – دهۆک

ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی شەڕی نێوان تورکیا و گەریلاکانی پەکەکە، گوللە بەر ماڵی هاوڵاتییەکی گوندی “ساركێ” کەوت، خاوەنی ئەو ماڵەی گوللەکەی بەرکەوتووە دەڵێت، “شەڕەکە نزیکی گوند کەوتەوە و مەترسیەکی زۆری دروست کرد”.

گوندی سارکێ دەکەوێتە نزیکی چیای کوڕەژار لە ناحیەی شێلادزێ.

شڤان رێکانی، خاوەنی ئەو ماڵەیە کە لە گوندی سارکێ کە گوللە بەر خانوەکەی کەوتووە بۆ 964 وتی، “کاتژمێر 4:30ی ئێوارەی ئەمڕۆ لە نزیکی گوند کە دەکەوێتە نزیک چیای کوڕەژار دەنگی تەقەیەکی زۆر بیسترا، دوو گوللە بەر ماڵەکەی من کەوت، یەکێکیان بەر دیواری سەرەوەی خانوەکە و ئەوەی تریان بەر تانکی ئاوی سەربان کەوتووە”.

ئەو هاوڵاتییە دەڵێت: بۆ یەکەمجارە شەڕ هێندە نزیکی گوند بکەوێتەوە.

964 پەیوەندی کرد بە رزگار عوبێد بەڕێوەبەری ناحیەی شیلادزێ بە 964ی وت، “رۆژانە شەڕ لەو ناوچانە دروست دەبێت، بەتایبەت گوند و ناحیەکانی سنووری قەزای ئامێدی زۆرترین شەڕی نێوان تورکیا و پەکەکەی لێ روودەدات و رۆژانە مەترسی بۆ سەر ژیانی هاوڵاتیان دروست دەبێت”.

ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌ سنووری شیلادزێ...

ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌ سنووری شیلادزێ بیسترا