شوان کەریم
“حەوت چرکە لە دواڕۆژەکانی بابلۆ قوڵترە”
964+
رێژوان قادر – سلێمانی
نمایشی شانۆیی حەوت چرکە لە سلێمانی دەستیپێکرد و دەرهێنەر شوان کەریمیش دەڵێت، لەگەڵ دواڕۆژەکانی بابلۆ زۆر جیاوازە.
شانۆیی حەوت چرکە لە دەقێکی جیهانیەوە وەرگیراوە ناوەکەی پیاوی سەرین بووە، بەڵام شوان کەریم گۆڕانکاری لە تەواوی ناوەڕۆکەکەی کردووە، لە لێدوانێکی تایبەت بە 964 وتی “نهێنی ناوی حەوت چرکە لە چیرۆکێکی نمایشەکەدایە بەڵام جێیدەهێڵم بۆ بینەر”
هونەرمەند هەردی سەلامی رۆڵی سەرەکی هەیە لە حەوت چرکە و دەربارەی جیاوازی لەگەڵ دواڕۆژەکانی بابلۆ شوان کەریم جەخت دەکاتەوە کە زۆر جیاوازە و ناوەڕۆکەکەشی قوڵترە.
پێداچوونەوەی : پەری ساڵح