ژمارەیان 30 پۆندە

هەموو پۆندەکانی ئاکرێ سەررێژ بوون

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

ئەو شەپۆلە باران بارینەی چەند رۆژی رابردوو قەزای ئاکرێی گرتەوە، پۆندەکانی ئەو قەزایەی  بە تەواوی بوژاندوەتەوە، بەوتەی بەرپرسانی هۆبەی ئاودێری قەزاکە یەکەمجارە  پۆندەکان سەرڕێژ ببن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 17.1.2024، رەمەزان شەریف، بەرپرسی هۆبەی ئاودێری لە ئاکرێ بە 964ی وت، بەهۆی ئەو شەپۆلە بەهێزەی بارانبارین کە هەرێمی کوردستانی و بەتایبەت سنووری قەزای ئاکرێی گرتەوە، هەموو پۆندەکانی سنووری ئاکرێ و ناحیەی دینارتە سەر رێژ و پرئاوبوون و هەموویان بووژانەوە.

وتیشی “ئەمە یەکەمجارە بەم جۆرە لە مانگی یەک پۆند و بەنداوەکان سەررێژ دەبن، چونکە پارساڵ لە مانگی چوار ئینجا سەر رێژ دەبوون”.

جگە لەو پۆندانە، ژمارەیەکی زۆر لە کانی وشکبوو، لە سنووری ئاکرێ بوژاونەتەوە  و ئاستی ئاوی ژێرزەویش بەرزبووەتەوە.

لە سنووری قەزای ئاکرێ 30 پۆند هەن و لە سالێکدا چوار ملیۆن مەتر سێجا ئاو گلدەدەنەوە، رەمەزان شەریف وای وت.

پێداچوونەوە: هاوبەش

بەنداوەکانی دهۆک تەواو بوژاونەتەوە

بەنداوەکانی دهۆک تەواو بوژاونەتەوە