"ئاڵا دێتە خوارەوە"
هه‌ولێر سێ رۆژ خه‌مبار ده‌بێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەى سێ رۆژ ماتەمینی گشتی له هه‌ولێر رادەگەیه‌نن و ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر باڵه‌خانه و داموده‌زگاكان دێته خواره‌وه.
ئومێد خۆشناو به 964ی راگه‌یاند، “بە هۆی ئەو پەلامار و مووشەکبارانە ناڕەوایەى هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، کە شەوی رابردوو کرایە سەر شارەکەمان و لە ئەنجامدا بەداخێکی زۆرەوە چوار هاوڵاتیی سڤیل شەهیدبوون و شەش هاوڵاتى دیکەش بریندار بوون، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدان دەکەین و لە خودای گەورە داواکارین شەهیدانى ئەو پەلامارە تیرۆرستییە بە بەهەشتى بەرین شاد بکات و شیفای بریندارەکان بدات”.
هه‌روه‌ها وتی “جارێکى دیكه وێڕاى ئەوەى بە توندی ئیدانە و شەرمەزاری ئەو پەلامار و هێرشە ناڕەوا و زاڵمانەیە دەکەین، کە بەبێ هیچ پاساو و بنەمایەک خەڵكی سڤیل و بێتاوانى کردە ئامانج، لە سنوورى پارێزگاى هەولێردا لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەى سێ رۆژ ماتەمینی گشتیى رادەگەیه‌نین”.
ئومێد خۆشناو ئاماژه‌ی به‌وه دا، ئه‌و سێ رۆژه هیچ جۆره رێوڕه‌سم و بۆنه‌یه‌ك نایه‌ته ئه‌نجامدان و له هه‌مان كاتدا ئاڵای كوردستانیش له‌سه‌ر باڵه‌خانه و داموده‌زگا فه‌رمییه‌كان دێته خواره‌وه.